فڕینی فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکا لە نزیک بنکەی سەربازیی روسیا لە سوریا
کانونی دوھەم 06, 2019 12:36 Asia/Tehran
هەندێ سەرچاوەی هەواڵ باسی فڕینی دوو کاژێرەی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی ئەمریکا دەکەن لە نزیک بنکەی ئاسمانیی روسیا لە حەمیمیمی سوریا .
بەپی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس ، ماڵپەڕی فۆرت ڕاس نوسی ، فڕۆکەی سیخوڕیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە جۆری "بووئینگ پی 8 پوسایدن" فڕینێکی دوو کاژێرەی لە لێوارەکانی سوریا ئەنجامدا و چەند جار لە بنکەی ئاسمانیی روسیا لە حەمیمیمی پارێزگەی لازقیەی باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتە نزیک بووتەوە .
بە گوێرەی ئەم راپورتە ، ئەمریکا لەم دواییانەدا گەشتەکانی ناسیاریی خۆی لە سنوورەکانی روسایش توند کردووە بەجۆرێک کە حەوتەی رابردوو فڕۆکەیەکی بووئینگی ئەی سی 135 ی ئەم وڵاتە فڕینێکی سێ کاژێرەی لە نزیک نیمچە دورگەی کریما ئەنجام داوە .