زیانەکانی شاڵاوە تیرۆریستییەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i355563-زیانەکانی_شاڵاوە_تیرۆریستییەکەی_سووریا
لە ئەنجامی شاڵاوی تیرۆریستیی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری ڕەققەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێنج کەس کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2019 08:08 Asia/Tehran
  • زیانەکانی شاڵاوە تیرۆریستییەکەی سووریا

لە ئەنجامی شاڵاوی تیرۆریستیی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە شاری ڕەققەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێنج کەس کوژران.

ڕوسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سووری ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی ھێرشێکی تەقاندنەوە لە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە دژی شەڕڤانانی کورد لە بازگەیەکی شاری ڕەققەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێنج کەس کوژران و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە نێو کوژراوان دا شەڕڤانێکی کوردو چوار کەسی سڤیل بەدی دەکرێن و لە بەر شپرزە بوونی دۆخی بریندارانیش بۆی ھەیە ژمارەی کوژراوان بەرز تر بێتەوە.

داعش بەرپرسایەتیی ھێرشی سەر ئەم بنکەیەی کوردانی سووریای کە خەریکی کۆکردنەوەی شەڕڤان دژی تیرۆریستانی داعشە کرتووەتە ئەستۆ.

ڕەققە کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو لە گوێئاوەکانی چۆمی فۆرات دا ھەڵکەوتووە، بۆ ماوەی چوار ساڵی ڕەبەق مۆڵگەی سەرەکیی تیرۆریستانی داعش بووە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەژێر ڕکێفی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە ڕزگار کراوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە. ئەم قەیرانە ھەتا ئێستا سەدان ھەزار کوژراوو ملوێنان ئاوارەی لە نێوخۆو دەرەوەی سووریا لێ کەوتووەتەوە.

 

.