کانونی دوھەم 08, 2019 15:45 Asia/Tehran
  • گەرانەوەی سەدان ئاوارەی سووری لەئەردەنەوە بۆ نیشتمانیان

سەرۆکی ناوەندی کوچبەران لە سنووری ئەردەن لەگەڵ سوریا وتی : چوارسەد و چوار ئاوارەی دیکەی سوری لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەکانی ئەردەن گەڕاونەتەوە بۆ سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی  سانا، مازن غندور، سەرۆکی ناوەندی کۆچبەران لە سنووری ئەردەن لەگەڵ سوریا وتیشی :  ڕەوتی گەرانەوەی ئاوارەکان هەموو ڕۆژێ  بە جێ بەجێ کرانی هەوڵگەلێک لە پێناو هاسانکاری لە گەڕانەوەیان  بۆ ناوچەگەلێک   کە لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کراوە، ڕوو لە پەرەیە.

ناوبراو وتیشی :  زۆرتر لە شەش هەزار ئاوارەی سووری لە سەرەتای  کرانەوەی بوارگەی نەسیب  -  جابر، لە مانگی ئوکتوبەری ساڵی 2018  تائێستا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ڕاپۆرتێکی دیکە دەڵێت، دوو تاقمی تیرۆؤیستی بەرەی نوسرە و تاقمی ناسراو بە بەرەی وەتەنیەی تەحریر   لە دەورووبەری  ئەدلیبی سوریا  جارێکی تر لەگەڵ یەکتر تێکهەڵچوون  کە بە هۆیەوە  ژومارێک لە ئەندامانی هەردوو تاقمە  تیرۆریستییەکە  کوژران یان بریندار بوون.

تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لەنێوان تاقمەکانی تیرۆریستی لە یەکەمی ژانیڤەری لەم ناوچانە دەست پێکراوە و هەر کام لە تاقمە تیرۆریستییەکان هەوڵ دەدەن  دزەی خۆیان بۆ ناو ناوچەکانی باکووری پەرە پێ بدەن.

 

 

سەرپەیڤ