لکاندنی ئاسنە ڕێگەی سووریا بە ئێران و عێراق گرینگترین بابەت بۆ دیمەشق
وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سووریا لکاندنی ئاسنە ڕێگەی ئەو وڵاتەی بە ئێران و عێراق بەگرینگترین پلانی وڵاتەکەی زانی
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "عەلی حەموود" وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی سوریا ڕۆژی هەینی گوتی: پەیوەسبوونی هێلی ئاسنە ڕێ سوریا، عێراق و ئێران، لە ناوچەی سەر سنووری شەلەمچە، باشووری ڕۆژ ئاوای ئێران، یەکجاری دەبێت.
"عەلی حەموود" بە ئاماژە بە پێویستی ڕۆنانی هێلەکانی تازە بۆ ائسنە ڕێ عێراق گوتیشی: پەیوەسبوونی تۆری ئاسنە ڕێی ئێران، عێراق و سوریا لە داهاتوو بە تۆری ئاسنە ڕێی ئاسیای ناوەندی و هەروەها پەیوەستیش دەبێ بە هێلی ئاسنە ڕێی چین و ڕوسیا. بەرپرسە ئێرانییەکانیش بە جەختکردنەوە لە سەر خێرایی دان بۆ جێبەجێکردنیی کاروباری ئاسنە ڕێی شەلەمچە و بەسرە بۆ کەمڵاندنیی ئەم تۆرە چەند نەتەوایەتییە ڕایگەیاند: کەملێندرانی هێلی ئاسنی سوریا ، عێراق و ئێران جگەلە هاسانکاریی بۆ هاتوو چوێ مۆسافیرەکان و گواستنەوەی کاڵاو کۆتاڵ ، بۆ یارمەتی دانی هاتوو چوێ زیارەتکارانی چەند ملوێنی ڕێو ڕەسمی ئەربەعینیش یەکجار کاریگەرە.