کانونی دوھەم 19, 2019 21:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دمیشق بە نوێترین دڕندەکاریی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە دەیرۆزووری سووریا

وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی دوو نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش پەلامارە نوێکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ دەیرۆزووری سووریا کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک کەسی سیڤیل لەوان ژانان ومنداڵی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سانا، وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لەم دوو نامەیەدا ڕایگەیاند : ئەم جەنایەتە لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕۆژانەو گەڵاڵە ڕێژی کراو لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی نەتەوەی سووریا وببپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتدارەتی ویەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە بە بیانووی پڕوپووچ ڕیسوا بووە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد کە بەرپرسایەتی خۆی لە پاڕاستنی ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی جێ بەجێ بکات وکردەوەی خیرا بۆ ڕاگیرانی زنجیرە جەنایەتە جەنگی ودژە مرۆڤانەکان کە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی لەدژی کەسانی ناسەربازی سووریا وژێرخانەکانی سووریا ئەنجام ئەدەن ، جێ بەجێ بکات. بە هۆی پەلاماری ڕۆژی هەینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە ژێر فەرمانبەریەتی ئەمریکا بۆسەر گوندی " ئەلباغوز عەلیا" لە باشووری ڕٶژهەڵاتی دەیرۆزوورلە رٶژهەڵاتی سووریا ، ٢٠کەسی سیڤیل گیانی خۆیانیان لە دەس دا. فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی زۆرجار ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی دەیرۆزووریان بومباران کردووە. هاوپەیمانی ئەمریکایی لە برێک لەم پەلامارانە لە بومبی قەدەغە کراوی فسفۆری کەڵکی وەرگرتووە.

سەرپەیڤ