پێشنیارەکانی کوردی سووریا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق
کوردی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بڕگەکانی پێشنیاریی خۆیان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە، جەختیان کرد لە سەر یەکپارچەیی خاک و پاراستنی یەکگرتوویی سوپای سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئەلعالەم؛ بڕگە ئاراستە کراوەکان لە لایەن کوردی سووریاوە سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر لەوان فێرکاری، زمان، بەرگری لە نیشتمان، پەیوەست بوونی ڕاستینە بە سووریا لە ژێر ئاڵای ئەم وڵاتە و سووریای یەکگرتوویە.
بە پێی یەکێک لەو بڕگانە؛ هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆیی لە ناوچە خۆبەڕێوەبەرەکاندا بە پێی یاسا و ڕێساکانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان چالاکی دەکەن کە لەگەڵ یاسای بنەرەتیی سووریا بێتەوە .
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی کوردی سووریا هەروەها رایگەیاندووە کە لەو دانوستانانەی بڕیارە لە داهاتوودا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بەڕێوەی ببات، سەبارەت بەو بڕگانە وتووێژ دەکات.
بە قورس بوونی کێشی لایەنی سوپا و هاوپەیمانانی سووریا و شکست هێنانی تیرۆریستان و لە لایەکەوە پەرەسەندنی هەڕەشە و گوڕەشەکانی تورکیا لەمەڕ پەلاماردانی باکووری سووریا، کوردی سووریا هەوڵ دەدەن بە ناوبژیوانیی ڕووسەکان و بە پێناسە کردنی خۆیان لە چوارچێوی حکومەتی سووریا، چەشنێک ئۆتۆنۆمی (سیستەمی خۆبەڕێوەبەری) بە دەست بێنن.