سێزدە کوژراوو بریندار لەئاکامی تەقینەوەیەک لە عەفرینی سووریا
تەقینەوە لە پاسێکی مووسافیرهەڵگر لە شاری عەفرینی سەربە پارێزگای حەڵەبی باکووری سووریا بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی دە کەسی دیکە .
بنکەی هەواڵیی نەیاری" عەنەب " بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی : بوونی باکسێکی تەقەمەنی لەو پاسە هۆی تەقینەوەکە بووە و ئەگەری زیاد بوونی ژوماری کوژراوەکانیش هەیە . هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتتووەتە ئەستۆ . شاری عەفرینی سووریا لە چنگی هێزە سەربازیەکانی تورکیا دایە . ئەرتەشی تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە کەڵک وەرگرتن لە میلیشیاکانی لاگری خۆی بۆ وێنە گرووپی ئەرتەشی ئازادی سووریا لە دوو کیلومەتری ئوپڕاسیونی قەڵغانی فوڕات و چڵە زەیتوون چوار هەزار کیلومەتر لە خاکی سووریا و شارەکانی ئەلباب ئەعزاز جڕابلوس و عەفرینیان لە باکووری ئەو وڵاتە داگیرکردووە . بەرلەوە دەوڵەتی سووریا بە داگیرکار زانینی تورکیا بۆ جێ بە جێ کردنی ئوپڕاسیونی سەربازی لە ناوچەی عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا چوونەدەری ئەرتەشیتورکیا لە خاکی سووریای داوا کرد .