کوژران و بریندار بوونی بیست و هەشت کەس لەئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە عەفرینی سووریا
سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاند: لەئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شاری عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، دە کەس کوژران و هەژدە کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی سوپای سوریا ئەمڕو یەکشەممە بە هەواڵدەریی سپوتنیکی وت : دوو هەگبەی تەقەمەنیان لە نیزیکی پردی سرایا لە عەفرین تەقێندرایەوە کە یەکێک لە هەگبەکان لە سەر ڕێگەی پاسێک تەقیوەتەوە.
ئەم سەرچاوە سوورییە وتیشی : یەکەی مووشەکیی سوپای سوریا توانی سێیەمین هەگبە بناسێت و پووچەڵی بکاتەوە.
شازدەی دیسەمبەری ڕابردووش تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕووی دا کە بە هۆیەوە پێنج کەس کوژران و بیست کەسی دیکەش بریندار بوون .
شاری عەفرینی سوریا لە داگیری هێزی سەربازی سوریایە .
سوپای تورکیا لە ڕۆژی بیستەمی ژانیڤەری 2018 بە پەلامارکردنەسەر خاکی سوریا و بە هاوڕێیی هێزی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا، ئۆپراسیۆنێکیان بە ناوی چڵەزەیتوون لە ناوچەی عەفرین لەباکوری سوریا بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی هێزی کورد دەستپێکرد و دوای دوومانگ ئەم ناوچەیەیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیان .
دەوڵەتی سوریا بەجاران بە داگیرکار وەسف کردنی دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی عەفرین و ناوچەکانی تری باکووری سوریا، داوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی سوریای کرد.