پیداگری وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین لەسەر پاڕاستنی دەسەڵاتدارەتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356312-پیداگری_وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوەی_چین_لەسەر_پاڕاستنی_دەسەڵاتدارەتی_سووریا
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی چین لەسەر ڕێز وحورمەت گرتن لە دەسەڵات دارەتی وسەروەریی سووریا پیداگری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2019 15:01 Asia/Tehran
  • پیداگری وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین لەسەر پاڕاستنی دەسەڵاتدارەتی سووریا

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی چین لەسەر ڕێز وحورمەت گرتن لە دەسەڵات دارەتی وسەروەریی سووریا پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا" هواچون ئینگ" ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پیکەن لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر بنکەگەلێک لە ناوخۆی خاکی سووریا پیداگری کرد " دەسەڵاتدارەتی وسەروەریی سووریا دەبێ لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ڕێزو حورمەتی لیی بگیردرێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: چارەسەرکرانی سیاسی پرسی سووریا لە ئەولەویەت دایە وهەموو لایەنەکانی قازانجبەر دەبێ لەئەنجام دانی هەرجۆرە کردەوەیەک کە ئەگەریی هەیە ببێتە هۆی تەشەنا پیدان بە دۆخەکە ، خۆببوێرن ودەوری کارالە چارەسەرکرانی سیاسی پرسی سووریا وپشتیوانی لە ئاشتی وپاوەجیی ناوچە بگیڕن . میدیا سووریەکان بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەگەلێک لە دەمیشقی پێتەختی سووریا هەواڵیان دا. ئیسراییل هەمووکات بۆ پشتیوانی ولاگری لە تیرۆریستەکان، بنکە وبارەگای سوپا وژێر خانەکانی سووریا دەداته  بەر پەلامار. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدڕێژی بەربڵاوی گروپەتیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا.