کانونی دوھەم 22, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی چواردەهەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ڕەقەی سوریا

سەرچاوەکانی پزیشکی سوریا باسی دۆزرانەوەی گۆڕی بە کومەڵ لە تەنیشت ئوردوگای تەلائع لە باشووری پارێزگەی رەقە بە نیزیکەی شەشسەد هەتا هەشتسەد تەرمیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەمەی هەواڵدەریی ئیسنا بەگێڕانەوە لەماڵپەڕی فەجر، سەرچاوەکانی پزیشکی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمە چواردەهەمین گۆلی بە کومەڵی ناسینەوە لە رەقەیە، وتیشیان: تاقمی کاردانەوەی خێرای سوریا ئۆپراسیۆنی  دەرهێنانی  تەرمیان دەست پێکردووە.

لە سپتەمبەری ڕابردووش  سێ هەزار و 310 تەرم لە پارێزگەی رەقە لە باکووری سوریا گۆڕی بە کۆمەڵ  دۆزرایەوە.

مانگی ئوکتوبەریش گۆڕێکی بە کۆمەڵ  لە ڕەقە  دۆزرایەوە کە لە نیزیکەی 1500 تەرم لەنێویا دەرهێنرا.

قەیران لە سوریا لەساڵی 2011  بەپێی پەلاماری  بەربڵاوی

تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکۆکییان دەکرێ  بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکراوە کە بە هەوڵی سوپا و جەماوەری سوریا  پیلانگێڕی دوژمنان ناکام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ