کانونی دوھەم 22, 2019 21:26 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە لازقیەی سوریا

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراویان کرد لەشاری لازقیە لەباکووری ڕۆژاوای سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە مەیدانی حەمامی شاری لازقییە تەقییەوە کە بە هۆیەوە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون  .

تەلەفزیونی سوریا هەروەها ڕایگەیاند: هێزی ئاسایشی  بۆمبێکی دیکەی  بەرلە تەقینەوەی لە دەورووبەری مەیدانی حەمامی شاری لازقییە پووچەڵ کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممەش لەبەر تەقینەوەی پاسێک لەشاری عەفرینی پارێزگەی حەڵەب  لەباکووری سوریا، سێ کەس کوژران و دە کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەیەکی دیکەش لە ناوچەی مەتحەلق ی دیمەشق رووی دا کە بە هۆیەوە ژومارێک لە شارومەندانی سوری بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی تر، ناوەندی پێشوازی ، بڵاو کردن و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانی سوری ڕایگەیاند: لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو نیزیکەی  هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە بۆ نیشتمانیان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژومارەیە 438 کەس لە تێپەڕگەی جەدیدە یابوس و تەلکەلخ ی لوبنان و 536 کەسیش لە ڕێگەی  تێپەڕگەی نەسیب گەڕاونەتەوە بۆ سوریا.

سەرپەیڤ