تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i356502-تەقینەوەی_ئۆتۆمبیلی_بۆمبڕێژکراو_لە_دیمەشق
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشقی پێتەختی سووریا دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2019 09:41 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشق

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشقی پێتەختی سووریا دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، تەقینەوەی تیرۆریستیی لە ناوچەی "ئەلعەدەوی" al adawi ی دیمەشق ڕووی دا کە هیچ زەبر گیانی لێ نەکەوتووە و تەنیا زبری دراوی هەبوو.

هاوکات ژمارێک لە ژێدەرەکان ڕایانگەیاند تەقینەوەیەک لە نزیکی باڵوێزخانەی ڕووسیا بووە.

هەواڵدەریی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: هیچ زەبر و زیانێک لە باڵوێزخانەی ڕووسیا نەکەتووە و چالاکییەکانی باڵوێزخانە بە شێوەی ئاسایی هەر درێژەی هەیە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.