هاتنی سەدان سەرباز و٢٥٠لۆری هەڵگری چەکی ئەمریکایی بۆ سووریا
لەحاڵێکدا کە واشنتۆن ئیدعای کردووە بەنیازی چوونە دەرلە سووریایە ، گروپی ناسراو بە" چاودێری مافی مرۆڤی سووریا" باسی گەییشتنی سەدان سەربازی ئەمریکایی ودەیان لۆریی هەڵگری چەک بۆ سووریای کردووە.
گروپی ناسراو بە" چاودێری مافی مرۆڤی سووریا" بە پێچەوانەی ئیدعای ئەم دواییەی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری سەربازانی ئەم وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند : ئێوارەی پێنجشەممە سەدان سەربازی ئەمریکایی هاوڕێ لەگەڵ ٢٥٠ لۆری هەڵگری تەقەمەنی و کەرەسەی لۆجستێکی سەربە هاوپەیمانی ئەمریکایی چوونەتە ناو پارێزگاکانی حەڵەب ، ڕەقە وحەسەکەی سووریا . بە قسەی " چاودێری مافی مرۆڤی سووریا" ئەم چەک وکەرەسانە بەسەر بنکە وپیگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا دا دابەش کراوە. ئەم گروپە ١٤ی ژانێڤەریش ڕایگەیاندبوو: کاروانێکی سەربازی ئەمریکا داگری دەیان ترۆموبێل لە تیپەڕگەی پێوەندی نێوان رۆژهەڵاتی فورات وهەرێمی کوردستانی عێراق چوونەتە ناو دەیرۆزوری سووریاوە. " چاودێری مافی مرۆڤی سووریا" ١١ ی ژانێڤەریش ڕاپۆرتی دا: کاروانێکی سەربازی ئەمریکا داگری ١٥٠لۆری هەڵگری تروموبێلی زرەێی وکەرەسەو ئامێری سەربازی ولوجیستیکی دوای گەیشتنە ناو سووریا ، چوونە ناو " ئەلجەبەلیە" لە باکووری شاری ڕەقە وفڕگەی عەین ئەلعەرەب لە ڕێفی حەڵەب. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دێسەمبەری ٢٠١٨ دوای حەوت ساڵ لێنەھاتوویی تیرۆریستان لەمەڕ ڕۆخاندنی نێزامی سووریا فەرمانی کشانەوەی بۆ سەربازنی ئەمریکی دەرکرد.