کوژراو و بریندار بوونی چەن کەسی مەدەنی لە تەقینەوەکەی منبجی سووریا
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە شاری منبج لە باکووری پارێزگای حەلەبی سووریا، بوە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارێک شاروومەندی مەدەنی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا؛ چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: تەقینەوەی بۆمب لە پاسی هەڵگری مامۆستایانی خوێندنگەکانی سووریا ڕووی داوە.
هێشتا وردیاتی زیاتر سەبارەت بەو هەواڵە بڵاو نەبۆتەوە و تا ئیستایش هیچ کەس و یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
ڕۆژنامەی "الوطن"ی چاپی سووریایش نووسیویەتی کە ڕۆژی هەینی لە نزیکی شوێنی ژیانی "محەممەد ئەبووعادڵ"ی سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی منبج تەقینەوەیەک ڕووی داوە.
شازدەی ژانڤییەیش بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە شاری منبج، چوار سەربازی ئەمریکایی کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
شاری منبج لە باکووری پارێزگای حەلەبی سووریا ولە نزیکی سنووری تورکیادا هەڵکەوتووە.
زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کورد و عەرەبن و دوو ساڵ لەمەوبەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە (یەپەگە) ئەو شارەیان لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕزگار کرد.