شوبات 13, 2019 09:48 Asia/Tehran
  • سوریا تاوانکاری هاوپەیمانی ئەمریکی لە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جارێکی دیکە لەنامەی جیاجیا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزووری شەرمەزار کرد.

بەپێی راپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سانا؛ وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەو نامانەدا پێی داگرت: ئەو تاوانکارییە نوێیە لە درێژەی تاوانی جەنگی و دژە مرۆیی و لەئاراستەی درێژەی داکۆکی لە ترۆریزم بۆ هاتنەدی ئەو ئامانج و گەڵاڵە دوژمنکارانەیە کە ئەو هاوپیمانییە لەدژ سەروەریی ویەکپارچەیی خاکی سوریا ئەنجامی دەدا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها داوای کرد لە ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسایەتییەکانی خۆی جێ بەجێ بکا لەمەڕ ڕاگرتنی پەلامارەکان، دابین کردن و پاراستنی ئاسایش، ئاشتەوایی جیهانی و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو تاوانکارییانە.

پاش پەلامارەکانی رۆژی دووشەممەو سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر شارۆچکەی باغوز لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور(رۆژهەڵاتی سوریا) لانیکەم نەوەد کەسی سیڤیل کوژران ویان بریندار بوون.

ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا بەجاران و بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تررۆیزم، کەسانی سیڤیلی لەسوریاو عێراق کردۆتە ئامانج و تەنانەت لە ژمارێک لەو پەلامارانەدا لە بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری کەڵکی وەرگرتووە.

حکومەتی سوریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا.

سەرپەیڤ