کوژرانی بیست و چوار کەس لە تەقینەوەی حەمای سووریا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی بیست و چوار کەسی سیڤیلی سووریان کرد لەبەر تەقینەوە لە پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای سووریا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی عەهد، لەبەر ئەم تەقینەوەیە ژومارێکی تر خەڵکی سیڤیلیش بریندار بوون .
تائێستا وردەکاری زۆرتر لەبارەی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
دووڕۆژ لەمەوبەریش تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە نیزیکی شاری برابلوس لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا پێنج کوژراوی لێکەوتەوە.
هەرلەم حاڵەدا هێزی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانیان بە دژی تیرۆریستانی تەکفیری بنکەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان لە شارۆچکەی مەعرکەبە لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما داوەتە بەر پەلامار.
دوابەدوای ئەم ئۆپراسیۆنە ژومارێک لە تەکفیرییەکانی بەرەی نوسرە کوژران و ژومارێکی تریش بە توندی بریندار بوون و چەکەمەنی ئەوانیش دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە و بە هەوڵی سوپا و خەڵکی سوریا پیلانگێڕی دوژمنان ناکام مایەوە.