کیمیابارانی شارۆچکەی "باغۆز"ی سووریا لەلایەن هاوپەیمانیی ئەمریکییەوە
فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی، ناوچەی گەمارۆدراوی "باغۆز" لە ڕۆژهەڵاتی سووریایان بەگازی ژەهراوی و شیمیایی فۆسۆری سپی بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا، بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "العربی الجدید"؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی سوپای سوریا لە هەڵمەتێکدا ژمارێک ترۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی باغۆز کوشت ، هاوکات لەگەڵ ئەو هەڵمەتە، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی دژبەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، ئەو ناوچەیان بەگازی شیمیایی بۆردومان کرد.
لەو بۆردومانەدا، ژمارێک هێزی سوپای سوریا کوژران ویان بریندار بوون. سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینیش فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی شوێنی تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی سوپای سوریاو ترۆریستان لە شارۆچکەی باغۆزیان بۆردومان کرد.
"العربی الجدید" نووسی؛ واپێ دەچێ هاوپەیمانی ئەمریکی لەهەوڵدابێ بەو پەلامارانە تەگەرە بخاتەبەردەم ڕەوتی ڕزگارکرانی ئەو ناوچە لەلایەن سوپای سوریاوەو هەلی هەڵاتن بڕەخسێنێ بۆ دەس و پێوەندییەکانی داعش و فەرماندەرانی باڵای ئەو گرووپە.
شارۆچکەی باغۆز لەڕۆژهەڵاتی سوریا بووە بەیەکێک لە دواحەشارگەی ترۆریستانی داعشی لەو وڵاتەو ئێستا بەسەدان ترۆریست و ژمارێک سەرکردەی باڵای داعش تێیدا گەمارۆ دراون و بەسەدان کەسی سیڤیلیش لەو شارۆچکە لەبارمتەی داعشدان.
ئەمریکا لەساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان، کەسانی سیڤیل لە سوریاو عێراقی کردۆتە ئامانج.