ئامادەیی سوپای سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان
وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکاری تاقمە تیرۆریستییەکان و بنپێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن ئەوانەوە، ڕایگەیاند: سوپای سوریا بۆ بەرەوڕوو بوونەوە ی تاوانکارییەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان، ئامادەیی تۆکمەوتەواوی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی یەکشەممەی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند : تاقمە کانی تیرۆریستی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە درێژەی بنپێکردنی دیسانەوەی ئاگربەس لە ناوچەکانی کەم ئاڵوز ، پەلاماریان کردەسەر هێزی سوپای سوریا لە دەورووبەری باکووری پارێزگەی حەما .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا پێداگری کرد سوپای ئەم وڵاتە لەبەرامبەر تاوانی تاقمەکانی تیرۆریستی و کەسانێک کە لەوان داکۆکی دەکەن، بێ دەنگەی نەکردووە و لەسەر مافی خۆی بۆ بەرەڤانی کردن لە سەروەری خاکی سوریا و پاراستنی ئاسایش وسەلامەتی شارومەندانی پێداگری دەکات.
لە ڕەوتی بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بوسەر بنکەی سوپای سوریا لە دەورووبەری باکووی ، سی و دوو تیرۆؤیست لەلایەن چەکدارانی سورییەوە کوژراون.
ئەرکانی گشتی فەرماندەیی سوپای سوریاش ڕایگەیاند : کەم بوونی تێکهەڵچوون لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە بە مانای تەسلیم بوون لە بەرامبەر تیرۆریستان نییە و هێزی سوریا شەڕ لە بەرەکانی بەجێماوە درێژە دەدات و هەرچەشنە جم و جۆڵێک لەلایەن تیرۆریستان ، وڵامدەدرێتەوە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکرا، کە بە هەوڵی سوپا و جەماوەری خەڵکی سوریا، پیلانی دوژمنان ناکام ماوەتەوە.