ئادار 15, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • دیمەشق، کۆنفرانسی برووکسەل سەبارەت بە قەیرانی سوریای ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای ڕەخنە گرتن لە کۆنفرانسی برووکسەل سەبارەت بە سوریا بێ ئامادەبوونی دەوڵەتی دیمەشق، بەڕێوە چوونی ئەم کۆنفرانسەی بە هەوڵدان بۆ درێژخایەن کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە وەسف کرد .

کۆنفرانسی داکۆکی لە داهاتووی سوریا و ناوچە،  لە دوازدە هەتا چواردەی مارس  لەسەر میوانداری یەکێتیی ئەورووپا و بە ەبشداری دامەزراوەکانی مەدەنی ناوچەیی، دامەزراوەکانی ئەورووپی، ئاژانسەکانی  نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەرانی سیاسی دەوڵەتانی دراوسێ سوریا، لە برووکسەل بێ  ئامادەبوونی دەوڵەتی دیمەشق بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕ اپۆرتی  سانا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە بایکۆتەکانی یەک لایەنە ونایاسایی  یەکێتیی ئەوروپا بە دژی خەڵکی سوریا، پێداگری کرد  :  ئەم بایکۆتانە ژیانی خەڵکی سوریای داوەتە بەرپەلامار، لەم ڕووەوە قسەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە دانی یارمەتی بە خەڵکی سوریا و هەوڵدان بۆ کەم کردنی  ئێش و ژانی ئەم وڵاتە،  ئیعتباری نەماوە. 

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەروەها بە ئاماژەدان بە  دووفاقی بوونی قسەی بەرپرسانی هەندێ لە  وڵاتانی بەشداریکەر لەم کۆنفرانسە، وتی : ئەم وڵاتانە  بە داکۆکی هەمیشەیی لە تاقمەکانی تیرۆریستی و شەڕی چەند لایەنە  بە تایبەت شەری ئابووری، یەکەم  بەرپرسانی ڕژانی خوێنی گەلی سوریان  . 

بەڕێوەبەرانی  ئەم کۆنفرانسە  ئیدیعا دەکەن  ئامانج لەبەرێوە چوونی  ئەو کونفرانسە، کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی بۆ دانی خزمەتی مرۆڤدۆستانە  و هەروەها بوارچێکردن بۆ بەرەوپێشبردنی  وتووێژی سیاسی  بە مەبەستی دابینکردنی  ئاشتی بەسەقام لە سوریان.

وڵاتانی  بەشدار لەم کۆنفرانسە کە خۆیان بە لایەنگری خەڵکی سوریا دەزانن، لە کاتی دەستپێبوونی قەیرانی ئەم وڵاتە لەساڵی 2011  بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەگەلێک لە برووکسەل  بەشێوەی جۆربەجۆر لە تاقمەکانی سیاسی و نەیارانی دەوڵەتی سوریا داکۆکییان کردووە.

سەرپەیڤ