دیمەشق : ڕووداوەکانی سووریا ئاکامی پیلانی ڕۆژئاوایی ئەمریکاییە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە و بڕێک لە وڵاتانی ناوچە ئاکامی پیلانێکی ڕۆژئاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس و بە گێڕانەوە لە سانا وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند تاوان و کوشتاری تاقمە تڕوڕیستەکان لە دوورترین شوێنی سووریا و جەنایەتگەلێک کە هاوپەیمانی نایاسایی ئەمریکا لە شارەکانی ڕەقە و دەیر ئەلزوور ئەنجامیان داوە پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر دیموکراسی دۆریینە .وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە وتنی ئەوەی کە بەیاننامەکەی ئەمریکا فەڕانسا و ئینگلیز سەبارەت بە سووریا ، بەڵگەەیکی مێژوویی لە درۆ و ناکۆکیە جەختی کرد ئەو وڵاتانە یەکەمین بەرپرسی خوێنڕشتن لە سووریا و وڵاتانی ناوچەن . یەکێتیی ئوورپا ئەم د اوییە بە بێ ئاماژە بە درێژەی خەباتی دیمەشق بە دژی تڕوڕیزمی پشتیوانیکراوی میحوەری ڕوژئاوایی عیبری عەەربی لە بەیاننامەیکدا 7 وەزیری دیکەی دەوڵەتی سووریای بایکوت کرد بایکوتەکان بە ناو مافی مڕۆڤی ڕۆژئاوا و یەکێتیی ئوروپا دژی سووریا بەردەوام ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی جەماوەری و چالاکانی لاگری سووریا لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بووەتەوە .