سوپای سوریا ، بنکەی بەرەی نوسرە لە دەوروبەری حەمای تێکشکاند
هێزەکانی سوپای سوریا بنکەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلعالەم لە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، لەم ئۆپراسیۆنەدا بنکەی تیروریستانی تەکفیری بەرەی نوسرە لە جەبەل شەحبوو لە دەورووبەری بەشی باکووری حەما تێک شکێندرا و زومارێک لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون.
ژومارێک لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری پارێزگەی ئەدلیب دان، سوپای سوریا بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆر ژومارێک لە تیرۆریستانیان کوشت .
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی قودسولعەرەبی بە گێڕانەوە لەسەرچاوەکانی ئوپوزسیونی سوریا باسی گواستنەوەی تاقمێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی ئێراق لە هەرێمی کوردستان بو دەورووبەری ڕۆژهەڵاتی دەیرووز لە ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد .
جاسم محەممەد چالاکی سیاسی سووری گەیشتنی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی فوراتی لە چوارچێوەی ڕادەست کردنی گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ تورکیا بو سەقامگیر کردنی ئەم هێزانە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا زانی.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە دوناڵدترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نۆزدەی دیسەمبەر باسی پێویستی چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریای کرد بەڵام بە پێچەوانەی ئەم وتەیەی ترەمپ، ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی کە ساڵهایە بەشێوەی نایاسایی لەسوریا دان، هەروا لەم وڵاتە خەریکی داکۆکی کردن لە تیرۆریستانن.