ئادار 19, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی هێزی هەسەدە بەسەر ئوردوگای باغووز ی سوریا

هێزی هەسەدە،باسی زاڵبوونی خۆی کرد بەسەر ئوردوگای باغووز لە دووروبەری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی  سێشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، مستەفا بالی ، بەڕێوەبەری ناوەندی را گەیاندنی  هێزی سوریای دیمۆکراتیک  وتی: ئەم ئۆپراسیونە لە باغوز لەلایەن هێزی تایبەتی هەسەدەوە ، ئەنجام بوو  .

ناوبراو وتیشی: هێزی سوریای دیمۆکراتیک بەم ئۆپراسیۆنە تاقمی  تیرۆریستی داعشیان لە ئوردوگای باغوز وەدەرنا و ئەوانیان ناچار کرد لە نیزیکی سنوورەکانی  سوریا و ئێراق  لەباکووری سوریا سەقامگیر بن.

بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری گەیاندنی  هەسەدە  وتیشی : ئۆپراسیۆنی باغووز هێشتا   کۆتایی پێ نەهاتووە.

هەسەدە بەرلەمەش  باسی  بەدیل گیرانی سەدو پەنجا و حەوت  تیروریستی  بە ئەزموونی کرد  کە زۆربەیان بیانی بوون .

هێزی هەسەدە لە سێی مانگی مارس پەلاماری کۆتایی بە دژی داعشیان لە ناوچەی  باغوز دەست پێ کرد  .

هەزاران کەسی سیڤیل  کە زۆربەشیان ژنان و منداڵانی تیرۆریستانن، حەوتەکانی ڕابردوو، لە ناوچەی باغووز دەرکەوتن و ئەم مانگەش  هەزاران تیرۆریستی داعشی خۆیان تەسلیم کرد.

 

سەرپەیڤ