نیسان 07, 2019 11:01 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی سووریا: ئەمریکا ، فەرەنسا و بەریتانیا لە داکۆکیکارانی سەرەکیی تیرۆریزمن

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی سێ وڵاتی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا دژ بە دیمەشق رایگەیاند: ئەم وڵاتانە پشتیوانی سەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سووریان.

وەزیرانی درەوەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا ئەمدواییە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی هاوبەش بانگەشەیان کرد لەبەر ئەوەی کە دەوڵەتی سووریا بە ئەنجام دانی پەلاماری شیمیایی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بنپێ دەکات، ئەم سێ وڵاتە بێتوو پێویست بێ وەڵامی هەرچەرشنە دەکارهێنانی چەکی شیمیایی دەدەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە "سانا" وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بە ئیدانە کردنی ئەو بانگەشانە، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیای بە پشتیوانانی تیرۆریزم لەوان گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە "کڵاوسپییەکان" زانی و وتیشی: لە راستیدا هەر ئەم وڵاتانە بوون کە گرووپە تیرۆریستییەکانیان هان دا بۆ بەکار هێنانی مادەی شیمیایی ژاراوی لە "خان شەیخوون"، "دوما" و حەڵەب".

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەڵوێستەکانی ئێستای ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیای بە بیانوویک لە قەڵەم دا بۆ شاردنەوەی پلانەکانی داهاتووی ئەم گرووپە تیرۆریستیانە لە بەکار هێنانی چەکی شیمیایی زانی و جەختی کرد: ئەم وڵاتانە کە لەو ناوچانەی پێشتر کلۆنیای خۆیان بووە چەکی شیمیاییان دژ بە خەڵکی ئەو ناوچانەی بەکار هێناوە، ئێستا لە بواری ئەخلاقی و مرۆییەوە لە ئاستێکدا نین سووریا تۆمەتبار کەن.

تیرۆریستان پێشتر لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا لەوان "حەڵەب"، "خان شەیخوون" و "غوتەی ڕۆژهەڵات" پەلاماری شیمیاییان کردە سەر خەڵکی مەدەنی و هەوڵیان دا دیمەشق بە ئەنجامدەری ئەو پەلامارانە بناسێنن بەڵام نەگەیشتن بەو ئامانجەیان.

سەرپەیڤ