نیسان 07, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • دوازدە کوژراو و بریندار لە پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر دەورووبەری بەشی ڕۆژاوایی حەممای سووریا

لەپەلاماری مووشەکیی تاقمە تیرۆریستەکان بوسەر شاری مەسیاف لە دەورووبەری ڕۆژاوای حەما، سێ کەسی سیڤیل کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم،  سەرچاوەکانی سوری  هەروەها  باسی پەلاماری بە هاوەنی تاقمەکانی تیروریستی بۆسەر گەڕەکی  حەمدانیەی شاری حەڵەبیان کرد  .

هەندێ  تاقمی تیرۆریستی لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری  پارێزگەی حەما و لە پارێزگەی ئەدلیب ئامادەبوون.

سوپای سوریا تائێستا بەئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆر ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان  کوشتووە.

سوریا لەساڵی 2011  ەوە  بە ئامادەبوونی تاقمە تیرۆریستییەکان  لە ناوچە، شایەتی شەڕی ماڵوێرانکەر بووە کە بەرهەمەکەشی  کوژران هەزاران کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان کەس بووە.

سەرپەیڤ