نیسان 09, 2019 19:13 Asia/Tehran
  • نۆ کوژراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە

سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند، نۆ کەسی سیڤیل بەهۆی تەقینەوەی مین و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە "ڕەققە"ی سووریا کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری ڕەققە لەباکوری سوریا تەقینەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئەو دوو ئۆتۆمبیلە جگە لەکوژرانی نۆ شارومەندی سوری ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاو نەبووەتەوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان وئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو .

سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ.

گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەش خەریکە شکست دێنن.

سەرپەیڤ