گەڕانەوەی زیاتر لە هەزار ئاوارەی سووریایی بۆ زێدی خۆیان
هەزار و سەد و شانزدە ئاوارەی سووریایی بە تێپەڕ بوون لە تێپەڕگا سنووریەکانی لوبنان و ئەردەن گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی ئیرنا ناوەندی ناسراو بە پێشوازیو جێگیرکرانی ئاوارەکان لە سووریا ڕایگەیاند لە 24 کاژێری ڕابردوو 321 ئاوارەی سووریایی بە تێپەڕ بوون لە دوو تێپەڕگای " یابووس " و " تەلکەخ " لە سنووری لوبنان لە گەڵ سووریا توانیان خویان بگەینن بە وڵاتەکەیان . بە پ ێی ئەو ڕاپۆڕتە لە هەمان ماوەدا 795 ئاوارەش بە تێپەڕین لە تێپەڕگاکانی سنووری جابر و نەسیب لە سنووری ئەردەن و سووریا چوونە ناو وڵاتەکەیان . نوسەد و سێ کەس لەو ئاوارەگەلە ژنان و منداڵان پێکی ئەدەن . لە مانگەکانی ڕابردوودا بە گەڕانەوەی سەقام و ئاسایش بۆ ناو سووریا ژومارێکی زۆر لە ئاوارە سووریاییەکانیش چاوەڕوانی فەراهەم بوونی سازوکاری یاسایی ئەو بابەتە لە وڵاتانی دراوسێ سووریەن .