ئامادەیی سوپای سووریا بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی ژیر چنگی تیرۆریستان
وەزیری بەرەڤانیی سووریا ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوەی هەموو ئەو ناوچانەی ئێستا لە ژێر چنگی تیرۆریستاندان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "عەلی عەبدوڵلا" وەزیری بەرەڤانیی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی سوپا لە ڕەوشێکی باشدان، وتیشی: ئەو ناوچانەی تا ئێستا بە دەر لە بازنەی کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی سوپای سووریا بوون، بەم زوانە لە ژێر چنگی تیرۆریستان ئازاد دەکرێن.
سوپای سووریا ڕۆژی شەممە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی لە حەڵەب باکووری حەما و باشووری رۆژاوای ئەدلیب دایە بەر پەلامار.
ژمارێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە شارۆچکە و گوندەکانی باکووری پارێزگای حەماه و لە پارێزگای "ئەدلیب"دا خۆیان حەشار داوە.
سوپای سووریا تا ئێستا بە بەڕێوە بردنی چەندین ئۆپەراسیۆن ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی کوشتووە.
ژیدەرە خۆجێیەکان لە پارێزگای دەیروزور، هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سووریایش ڕایانگەیاند؛ هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا (هەسەدە) بە هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دەستیان کردووە بە هەممار کردنی نەوت و گاز و فرۆشتنی بەرامبەر بە چەکی ئەمریکایی و ئیسراییلی.
ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی لە سووریا دەباتە دەرەوە ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمدواییە چەندین جار هێزەکانی خۆی بە پشتیوانی هێزی دیموکراتیکی کوردی سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە سەقامگیر کردووە.