نیسان 28, 2019 14:04 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی ناوچەی

هێزەکانی سوپای سووریا ناوچەی "هورة الجریات"ـیان لە دەڤەری ڕۆژاوای پارێزگای "ڕەقە" لە باکووری ئەم وڵاتە لە هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سوریا وەرگرتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین؛ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا (هەسەدە) کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانیان لێ دەکرێ پاش زاڵ بوونی هیزەکانی سوپای سووریا بە سەر "هورة الجریات" لەو ناوچەیە پاشەکشەیان کرد.

هاوکات فڕۆکە ئەمریکاییەکان پاش زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر ناوچەی "هورة الجریات" دەستیان کردە گەشت لێدان لە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا.

"عەلی عەبدوڵلا" وەزیری بەرەڤانیی سوریایش ڕۆژی شەممە  ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوەی هەموو ئەو ناوچانەی ئێستا لە ژێر چنگی تیرۆریستاندان.

سوپای سووریا ڕۆژی شەممە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی لە حەڵەب باکووری حەما و باشووری رۆژاوای ئەدلیب دایە بەر پەلامار.

ژمارێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە شارۆچکە و گوندەکانی باکووری پارێزگای حەماه و لە پارێزگای "ئەدلیب"دا خۆیان حەشار داوە.

سوپای سووریا تا ئێستا بە بەڕێوە بردنی چەندین ئۆپەراسیۆن ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی کوشتووە.

ژیدەرە خۆجێیەکان لە پارێزگای دەیروزور، هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سووریایش ڕایانگەیاند؛ هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا (هەسەدە) بە هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دەستیان کردووە بە هەممار کردنی نەوت و گاز و فرۆشتنی بەرامبەر بە چەکی ئەمریکایی و ئیسراییلی.

 

 

سەرپەیڤ