ئوپڕاسیونی دژە تڕوڕیستی ئەرتەشی سووریا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە
ئەرتەشی سووریا بنکەی تاقمە تڕوڕیستیە تەکفیریەکانیان لە دەڤەری باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی دایە بەر پەلامار
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی هەواڵدەریی مێهر ئەرتەشی سووریا بە پەلامار دانی بنکەی تڕۆڕیستانی تەکفیری لە ناوچەی " کەفەرزنبو " لە دەڤەری باکووری حەما ژومارێک لە تڕوڕیستانیان کوشت . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە پەلاماری ئەندامانی تڕوڕییتی بۆ سەر میحوەری قەلای ئەلمەزیق لە باکووری ڕۆژئاوای حەماش بەرپەرچدرایەوە و ژومارێک لە ئەندامانی تڕوڕیستی لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی سووریاوە کوژراون . ئەرتەشی سووریا خەریکی ناردنی کەرەستەی سەربازی بۆ سەر بەرەکانی ئوپڕاسیونی لە باکووری پارێزگای حەمایە تا بتوانێ ئەو ناوچە لە بوونی تاقمە تڕوڕیستەکان پاکتاو بکات . بڕێک لە تاقمە تڕوڕیستەکان لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری پارێزگای حەما و لە پارێزگای ئیدلەب دان .