بنکەی تڕوڕیستان لە ئیدلب کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361699-بنکەی_تڕوڕیستان_لە_ئیدلب_کەوتە_بەر_پەلاماری_فڕۆکەشەڕکەرەکانی_ڕووسیا
مێدیا ڕووسیاییەکان باسیان کرد لە بوردمانی بنکەی تڕوڕیستان لە ئیدلەب ، پارێزگایەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاو سنوور لە گەڵ تورکیا لە لایەن گوردانی ئاسمانی ڕووسیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2019 13:02 Asia/Tehran
  •  بنکەی تڕوڕیستان  لە ئیدلب  کەوتە  بەر پەلاماری  فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕووسیا

مێدیا ڕووسیاییەکان باسیان کرد لە بوردمانی بنکەی تڕوڕیستان لە ئیدلەب ، پارێزگایەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاو سنوور لە گەڵ تورکیا لە لایەن گوردانی ئاسمانی ڕووسیا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  سێشەمەی  مێدیا دەوڵەتیەکانی ڕووسیا   بۆ وێنە ڕیانووستی  و تاس لەو پەلامارەدا  چەن فڕوکەی بۆمب هاوێژی سوخوو 24  و فڕۆکەی شەڕکەرەی سوخو 35  بەشدار بوون  و ناوچەگەلێک  لە شوێنگەلی جۆراوجۆری  ئیدلەبیان دایە بەر پەلامار . مێدیا  ڕووسیاییەکان  وتیشیان  ئەو پەلامارگەلە  وڵامێک بە  تڕوڕیستان بوو  کە ئامانجیان  زەبر وەشاندن  لە هێزە  فەرمیەکانی  ڕووسیا بوو  لە بنکەی  ئاسمانی  حەمیمیم  لە سووریا . کاربەدەستانی  ڕووسی  دەڵێن  لە ماوەی  سێ  ڕۆژی  ڕابردوو  تدوڕدیستانی  جێگیر  لە ئیدلەب  بە هاویشتنی  مووشەک  و فڕۆکەگەلی  خۆکۆژی  بە نیازی  زەبر وەشاندن  لە هێزەکانی ڕووسی  لە بنکەی حەمیمیم بوون .  سێرگێئی  لاوروف  وەزیری  دەرەوەی   ڕووسیا  دوێنێ  دووشەمە  لە  پرێس کونفڕانسێکی  هاوبەشدا  لە گەڵ هاوتای بەنگلادشی خۆی  جەختی کرد مسکۆ ناتوانێ قەبووڵ بکات  کە دوخی هەنووکەیی  ئیدلەب  تا  هەمیشە  بەردەوام بێت .  ئیدلەب  بە    سێ ملوێن  حەشیمەت  ئێستاکە بووەتە تەنیا  بنکەی  کۆبوونەوەی  تڕوڕیستان  و نەیارانی  دەوڵەتی  یاسایی  سووریا .