پدێرسێن:تاقمە تیرۆریستییەکان ھەروا گەورەترین ھەڕەشەن بۆ سووریا
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا،شەوی چوارشەممە تاقمە تیرۆریستییەکان ھەروا بە گرینگترین ھەڕەشە بۆ سەر ئەو وڵاتە ھێنایە ئەژمار و وتی: سووریا ھێشتاش بەرەوڕووی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،«خێر پدێرسێن» نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە سووریا، ڕەوشتی خەڵکی ئەو وڵاتەی بە گەلێک شپرزە وەسف کردو وتیشی: وا ھەڵدەگرێ کە لە قەیرانی سووریادا ھەنگاوێکی ھەست پێکراو ھەڵگیردرێت.
«خێر پدێرسێن» تیشکی خستە سەر شاڵاوە بەردەوامەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش و تەحریرۆششام بۆ سەر لەشکریان و خەڵکی سڤیلی سووریاو پێی داگرت: دۆخی مرۆڤی لە سووریادا گەلێک جێگای داخە.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ھەروەھا جارێکی تر لە سەر سەروەری و سەربەخۆیی و یەکگرتوویی خاکی سووریا پێی داگرت.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە و لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.