May 03, 2019 08:18 Asia/Tehran
  • وشداری جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە تورکیا

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی؛ تورکیا دەبێ بزانێ داکۆکی لە تیرۆریزم و داگیر کردنی خاکی سووریا هیچ ئاسایشێک بۆ ئەو وڵاتە دابین ناکات.

"فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی "ئەلمەیادین" راشکاوانە ڕایگەیاند؛ تورکیا دەبێ بزانێ کە سووریا ناچێتە ژێڕ باری مانەوەی هیچکام لە گرووپە چەکدارەکان لە ئەدلیبی هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریادا.

"فەیسەڵ میقداد" جەختی کرد؛ سووریا ڕێگا بە تورکیا نادات دەست بگرێ بە سەر تەنیا یەک سەنتیمەتر لە خاکی سووریا.

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی؛ دەوڵەتی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە بست بە بستی خاکی سووریا ڕزگار بکات و ئەدلیبیش لەو یاسایە بەدەر نییە.

پێشتریش "بەسینە شەعبان" راوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وتی؛ ئازاد کرانی ئەدلیب پرسێکی حەتمی و حاشاهەڵنەگرە و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ناتوانێ ناوچەیەکی ئەمن لە باکووری سووریا پێک بێنی.

راوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ناکرێ تا هەتایە لەو تیرۆریزمەی لە ئەدلیبدایە گەڕێین و کارمان بە سەریەوە نەبێ، بەڵکوو دەبێ پێشی پێ بگرین.

سەرپەیڤ