May 04, 2019 19:51 Asia/Tehran
  • بومباران کردنی بنکەو بارەگای تیرۆریستەکان لە ئەدلیب وحەمای سووریا

فڕٶکە شەڕکەرەکانی سووری بە بومباران کردنی بنکە وبارەگای تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە گردوپەڕی ئەدلیب وحەما زیانی قورسی پێ گەیاندن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنەشرە سوپای سووریا بنکەو بارەگای تیرۆریستەکان لە ناوچەگەلێک لە گردوپەڕی باکووری حەما لە رۆژئاوای ئەم وڵاتەی گرتە ژێر ئاگری قورس . فڕٶکە شەڕکەرەکانی سووری هەروەها بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان لە ناوچەگەلێک لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەما ، بنکە وبارەگای تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە دەوروبەری جبل ئەلزاویە وناوچەگەلێک لە گردوپەڕی ئەدلیبیان بومباران کرد. جمووجوڵی تیرۆریستەکانیش لە سەراقیب هەڵکەوتوو لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب ودەوروبەری شاری " جەسر ئەلشغور" لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای ئەدلیب لەلایەن فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بومباران کراو زیانی قورسیان لیی کەوت. بڕێک لە گروپە تیرۆریستەکان لە شارۆچکە وگوندەکانی باکووری پاڕێزگەی حەما ولە پارێزگەی ئەدلیب دان . سوپای سووریا هەتا ئێستاکە بە ئەنجام دانی هەڵمەتی جۆربەجۆرژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانیان کوشتن.

سەرپەیڤ