تێکشکێندرانی سەکۆ موشەکییەکانی ترۆریستان لە ئیدلەبی سوریا
سوپای سوریا، مۆڵگەکانی ترۆریستان لەباشوری ئیدلەب و باکوری حەما، هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژاوای سوریای تێکشکاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کرانەئامانجی ئەمڕۆ دووشەممەی مۆڵگەکانی ترۆریستان لەباکوری رۆژاوای سوریا، دوابەدوای هەندێ جم و جۆڵی ئەوان لەڕۆژانی ڕابردوو لەناوچە هێمنەکان بۆ وێنە گواستنەوەی چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەیی لەناوچەکانی باشوری ئیدلەب و نزیک پارێزگای حەماو لازقییەی سوریا ئەنجامی گرت.
ترۆریستان لەرۆژانی رابردوودا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکان، لە سەکۆ مووشەکییەکان بۆ کردنە ئامانجی ماڵ و خانووبەرەی خەڵک، هێزگەی کارەبای حەما و ژمارێک ناوچەی لازقییە کەڵکیان وەرگرت کە لەڕەوتی ئەو پەلامارانەدا ژمارێک لە شارومەندانی سوری کوژران و بریندار بوون.
سوپای سوریا ڕۆژی ڕابردووش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: جم و جۆڵی ترۆریستان لە ئیدلەب و ناوچەکانی دەورووبەری لەژێر چاودێری دایەو بەتوندی وەڵامی دەداتەوە.
پارێزگای ئیدلەب، باکوری رۆژاوای سوریا، بیست وهەشتی مارسی ٢٠١٥ کەوتە دەست داگیرکەرانی ترۆریست.
بەگوێرەی چەند هەواڵێک، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەکەمەنی قورس و زرێی سوپای سوریا بەمەبەستی هێرش کردنەسەر ئیدلەب و سەندنەوەی ئەو ناوچە لە چنگ ترۆریستانی داگیرکەر، گوێزراونەتەوە.