May 07, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • پەلامارە مووشەکییەکانی سوپای سوریا بۆسەر مۆڵگەکانی ترۆریستان لە گردووپەڕی لازقییە

چەند یەکە لە سوپای سوریا جێگیر لە گردووپەڕی لازقییە، مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لەو ناوچەیان مووشەکباران کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ سەرچاوە مەیدانییەکان بە ماڵپەڕی "مراسلۆن" یان وت؛ سوپای سوریا لەو هەڵمەتەدا، مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لەناوچەی "جبال کبانی" ، "السرمانیە" و لە "دەشتی غاب"ی تێکشکاند.

گرووپە چەکدارەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە بەزاندنی ئاگربەس، ئاواییەکانی دەورووبەری لازقییەیان گولـلەباران کردو هێرشیان کردەسەر پێگەکانی سوپا، تیپی چوارەمی سوپای سوریاش بەمەبەستی دەسپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی بۆ دەرکردنی گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە لە ناوچە، لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە چەکەمەنی وکەرەستە جەنگییەکانیان لە لازقییە جێگیر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە شاری منبەج هەڵکەوتوو لە گردووپەڕی باکوریی حەڵەب لەباکوری سوریا ڕووی داوە. جارێ زانیاری زیاتر لەو بارەوە بڵاو نەبووەتەوە.

سوریا بەتێپەڕینی زیاتر لە حەوت ساڵ بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکی وڵاتانی رۆژاوایی-عەرەبی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بەپاڵپشتیی وڵاتانی دۆست و میحوەری موقاوەمە، دەوڵەت و خەڵکی سوریا توانی زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکان لەکۆنترۆڵی ترۆریستان رزگار بکات، باقی ترۆریستان، لە بەشگەلێکی باکور و رۆژاوای سوریا خۆیان حەشار داوە.

سەرپەیڤ