May 08, 2019 19:17 Asia/Tehran
  • ناکامی پەلاماری ترۆریستی بۆ  سەر پێگەی حەمیمیم لە سوریا

ناوەندی هەماهەنگی ڕووسیا لە پێگەی حەمیمیم لە رۆژئاوای سوریا ڕایەگەیاند: تاقمە ترۆریستییەکانی سەقامگیر لە ئەدلێب، ٢٧ مووشەک یان گرتە ئەم پێگەیە کە هەموویان سەرنخوون بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری سوریا(سانا)، ناوەندی هەماهەنگی ڕووسی لە پیگەی حەمیمیم بەڕاشکاوی گوتی: مووشەکەکان لە ناوچەی ئەلزاویە لە ناوچەی کەم ئالۆزی ئەدلیب دایە.  ناوچەی ئەلزاویە لەناوچەی  کەم ئالۆزی ئەدلیب دایە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسی و تۆپخانەی سوریا لەئاکامیی ئەم پەلامارە مووشەکییە، دەستیان دایە بۆردومانی ناوچەی هاویشتنی مووشەکەکان لە لایەن ترۆریستانەوە.

 لە رۆژانیی ئەمدواییە پەلامار بۆ سەر پێگەی حەمیمیم لە لایەن ترۆریستانەوە تاوی سەندووە و ڕۆژی رابردوویش لە دوو جار دا، ترۆریستانی بەرەی نۆسرە ٣٦ مووشەکیان گرتە ئەم پێگەیە کە بە کردەوەی بەرامبەری سیستێمەکانی ڕووسیا ئەم پەلامارانەیش ناکام مانەوە.

 هەواڵێکی دیکە  باسی ئەمە دەکات، هێزە ئاسایشتییەکانی سوریا ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان بە ٢٠ کیلو ماددەی تەقەمەنی لە جۆری "سی.فۆر" لەگەرەکی ئەلزەهرا لە شاری حۆمس لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە دا دۆزیوەو پووچیان کردووە.

ئەم  ترۆمبیلە خاوەنی کەرەستەی ئێلێکترۆنیکی بۆ تەقینەوە لە رێگای دوورەوە بوو. هێزە ئاسایشتییەکانی سوریا  دوای ناسکردنیی ئەم ترۆمبیلە و پووچکردنەوەی بۆمبەکەی، ڕایانگواستووە بۆ درێژەی ئۆپەراسیۆن بۆ دەرەوەی ناوچەی ئەلزەهرا. سوریا لە ٩ ساڵی ئەمدواییە، شایەتی نائارامی و کردەوەکانی ترۆریستان بوو کە ژمارێک لە وڵاتانی دراوسێ ،عەرەب، ڕۆژئاوایی، ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی داکۆکییان لێوە دەکەن .

سەرپەیڤ