سووریا بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی مەککەی شەرمەزار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی مەککەی شەرمەزار کرد.
هەینی ڕابردوو سەرانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب لە دانیشتنی مەککە بەیاننامەیەکیان ئیمزا کرد کە تەنیا پشتگری لە قازانج و بەرژەوەندی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە لە وان عەرەبستان سەعوودی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا(سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەکاردانەوە بە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی کۆنفرانسی ئیسلامی لەمەککە ،بەڕاشکاوی گوتی،ئەم کۆنفرانسە جەختێک بوو بە سەر تاوانکارییەکانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی سەعوودی-ئیماراتی کەلەوینەی پێشێلکەرانی مافەکانی مرۆڤن لە ئاست جیهان دا.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی مەککە وابەستە بوونی ئاشکرا و بەردەوامی ژماریک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە ئەربابەکانیان نیشان داوە،جەختیکرد: بەرزاییەکانی جۆلان لە ڕیزی ناوچەکانی عەرەبی سوریا بووە و دەبێت و ئەم ناوچەیە ڕزگاردەبێت لە ژێر ڕکیفی ئیسرائیل.
جۆلانی داگیر کراوی سوریا لە شەڕی شەش رۆژەی ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن رژیمی زایۆنیستی داگیر کرا و لە ساڵی ١٩٨٢ ئەم ناوچەیەی پەیوەست بە خۆی کردووە. کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی هەرگیز ئەم کردەوەیەی بە فەرمی نەناسیوە.