حوزه‌یران 04, 2019 09:28 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی یەکەم ناوچە لە باشووری پارێزگای ئیدلەب

ھێزەکانی سوپای سووریا توانییان وێڕای پاشگەز کردنەوەی تیرۆریستان بچنە نێو پارێزگای ئیدلەب و بە سەر شارۆچکەی قەسابیە لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب دا زاڵ ببن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک،ھێزەکانی سوپای سووریا ڕۆژی دووشەممە بە پێشڕەوی بەرەو شارۆچکەی « کەفەر نەبودە» لە باکووری پارێزگای حەما، توانییان  بچنە نێو شارۆچکەی قەسابیە لە پارێزگای ئیدلەب.

بەرلە پێکدادانی ڕاستەوخۆ، ھێزی ئاسمانی و تۆپخانەی سووریا بنکەو مەتەرێزی تیرۆریستانی لەم ناوچەیەدا کردە ئامانج.

لەماوەی دوو حەوتەی ئەم دواییە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ھێرشێکی زۆریان لە شارۆچکەی قەسابیەوە بە مەبەستی زاڵ بوونی دووبارە بە سەر «کەفەر نەبودە»دا ئەنجام داو زۆرزێک لە ترۆمبیلە بۆمب ئاخنکراوەکانیش ھەر لەم شارۆچکەیەوە ئامادەی تەقاندنەوەی خۆکوژانە دەکران.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.

سەرپەیڤ