حوزه‌یران 19, 2019 10:37 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: دەوڵەتی سووریا مافی ئەوەی هەیە دژ بە تیرۆریستان شەڕ بکات

باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئامانج لە دانانی ناوچەی کەم کێشە لە ئیدلیب، داکۆکی لە خەڵکی مەدەنی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی تیرۆریستان بوو و نە دابین کردنی ناوچەیەکی هێور بۆ ئەوان کە بتوانن ژمارێکی زیاتر لە خەڵکی مەدەنی بکوژن.

"مەجید تەخت ڕەوانچی" باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە مەسەلەی سووریا ڕاشکاوانە رایگەیاند: دەوڵەتی سووریا بە لەبەرچاو گرتنی یاسا و ڕێساکانی مافی نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانە، مافی ئەوەی هەیە دژ بە پڕمەترسیتیرین و بێ بەزەییترین تیرۆریستان کە لە ئیدلیبدا سەقامگیرن و زیاتر لە دوو ملوێن خەڵکی ئاساییان بە بارمتە گرتووە،  شەڕ بکات و ئاسایشی وڵات و گەلی خۆی دابین بکات.

باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: دەسگرتنی تۆکمە و تەوای دەوڵەتی سووریا بە سەر هەر هەموو خاکی سووریا، گەڕانەوەی ئاوارەکان، بنیاتنانەوە و چارەسەر کرانی سیاسیی قەیرانی ئەم وڵاتە گەلێک پێویستە.

تەخت ڕەوانچی بە  ئاماژە بەوەی کە ئێران بەردەوام بە هاوڕێیەتی وڵاتانی دیکەی دەستەبەرکاری دانوستانی ئاستانە دەوڵەتی سووریای هان داوە بۆ ڕازی بوون بەرامبەر بە پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتی، جەختیشی کرد: لە ئاکامدا دیاری کردنی چارەنووسی سووریا مافی سرووشتی و پاوانخوازانەی خەڵکی ئەم وڵاتەیە و کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ تەنیا داکۆکی لە هاتنەدیی ئەو مافە بکات.

سەرپەیڤ