حوزه‌یران 19, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دروویین وپشتیوانی ژمارەیەک لە وڵاتان لە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگروتوەکان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی لێکدانەوەی دۆخی سووریا قسەی دەکرد، وتی: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتی باش ودروست دا بەڕێوە دەچێت، چونکە بۆ ئێمە وبڕیک لە وڵاتانی تر ئەم دەرفەتە دابین دەکات ئەنجومەنی ئاسایش لە پەلاماری گروپە تیرۆریستە چەکدارە سەقامگیرەکان لە ئیدلیب لەدژی شاروگەندەکانی دراوسێی وەکوو گروپەڕی حەڵەب ، گروپەڕی باکووری حەما وگردوپەڕی باکووری لازقیە ئاگادار بکەین. بەشار جەعفەری لە درێژەدا وتیشی: باشترە ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین کە چ کەسێک ئەم گروپانەی بەم هەموو چەکە وە تەیار دەکات وئەم چەکانە لە کوێوە دێن؟ ئەم چەکانە لە وڵاتانی ئەندامی هەرئەم ئەنجومەنە " ئەنجومەنی ئاسایس " ووڵاتانی تر لە دەرەوە لەم ئەنجومەنە دابین دەکرێت. ئەم کاربەدەستە سووریاییە لە درێژە دا، خوازیاری کاردانەوەی بەبڕانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە تاوان وجەنایەتی دڕندانەی گروپە تیرۆریستەکانی ژێر پشتیوانی گروپی تیرۆریستی تەحریری شام کە هەمان بەرەی نوسرەیە ،بوو.

سەرپەیڤ