پەلاماری ئەرتەشی سووریا بۆسەر بنکەی تیڕوڕیستان لە دەڤەری لازقیە
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بە کردنە ئامانجی بنکەی تیڕوڕیستان لە دەڤەری لازقیەی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ژومارێک لە تیڕوڕیستانیان کوشت و بریندار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلنەشرە هاوکات لە گەڵ پەلاماری هێزەکانی سووری بۆ سەر بنکەی تڕوڕیستان لە بەرزاییەکانی کەبینە و ئەلخزر لە دەڤەری باکووری لازقیە هێزی ئاسمانی ئەرتەشی سووریا ش ئەو بنگەلەیان بوردمان کرد . لە لایەکی دیکەوە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی بەجێ ماوە لە تڕوڕیستان لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای ئەلسویدا لە باشووری سووریا ژومارێک لە هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بریندار بوون . ڕاپۆڕتێکی دیکە دەڵێت تاقمی تڕوڕیستی داعش بەرپرسایەتی پەلاماری خۆکوژی ڕۆژی شەمە بۆ سەر هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە دەڤەری دەرعایان لە باشووری ئەو وڵاتە کە بووە هۆی کوژرانی 6 سەربازی سووری بوو گرتە ئەستۆ .