زاڵ بوونی سپای سووریا لە سەر شارۆچکەی تەل سکیک لە باشووری ئیدلەب
سپای سووریا کونتڕۆڵی شارۆچکەی " تەل سەکیک " لە دەڤەری باشووری ئیدلەبی گرتە دەست .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیسپوتنیک ئەرتەشی سووریا بە لاگری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە جگە لە ڕزگار کردنی شارۆچکەی " تەل سەکیک " بنکەی تڕوڕیستانی لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی کردە ئامانج . سوپای سووریا هەروەها بە پێشڕەوی لە دەڤەری ڕۆژئاوایی حەما ژومارێک لە تڕوڕیستانیان کوشت . هەواڵێکی دیمکە ئتەوەیە کە سەرچاوە کوردەکان ڕایانگەیاند سەربازانی تڕوڕیستی ئەمریکایی 200 لوری هەڵگری چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازیان بۆ ملیشیا کوردەکان ناسراو بە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە شاری قامیشلی پارێزگای حەسەکە لە باکووری سووریا ناردوون . ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بیانووی شەڕ بە دژی تاقمە تڕوڕیستیەکان و بە بێ ئیجازەی دەوڵەتی سووریا لەو وڵاتە ئامادەن و تا ئێستا ملیاردان دولار چەکیان ڕادەستی تڕوڕیستانی سەقامگیر لە سووریا و ئێراق کردووە .