دەسپێکی ئاگربەس لە ئیدلبی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i367941-دەسپێکی_ئاگربەس_لە_ئیدلبی_سوریا
هەواڵدەرەیی فەرمیی سوریا باسی دەسپێبوونی ئاگربەس لە پارێزگەی ئیدلبی باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتە دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 03:18 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئاگربەس لە ئیدلبی سوریا

هەواڵدەرەیی فەرمیی سوریا باسی دەسپێبوونی ئاگربەس لە پارێزگەی ئیدلبی باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتە دەکات .

سانا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا رایگەیاند ، ئەرتەشی سوریا لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە و بەپاراستنی مافی وڵامدانەوە لە حاند هەر چەشنە پێشێلکاریەکی ئەم ئاگربەسە لە لایەن تیرۆریستانەوە ، لە گەڵ ئاگربەس لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژیەکان لە ئیدلب رازی بووە .

 بە  پێی رێککەوتنی ئاستانە و سوچی ، بڕیار بوو تورکیا لە ئوکتوبری ساڵی 2018 دا بە جێگیرکردنی 12 تاوەری چاودێری ، بەسەر ئاگر بەس و رادەستکردنی چەکە قورس و نیوە قورسەکانی چەکدارە تەکفیریەکان لەم ناوچانە چاودێریی هەبێ ، بەڵام بە کردەوە تیرۆریستان بە لەبەر چاونەگرتنی ئەم رێککەوتنە لە ڕادەستکردنی چەکەکانیان خۆیان بوارد .