گیرانی جەللادەکەی داعش لە رەققە
ئاب 31, 2019 09:04 Asia/Tehran
هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سوریا باسی گرتنی یەکێک لە داعشیەکان دەکەن کە بە جەللادەکەی ڕەققە ناسراوە .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سوریا ، رۆژی هەینی ئەنوەر حدوشی ناسراو بە جەللادی رەققەیان کە بەلژیکیە لە گەڵ هاوسەرەکەی گرت .
بە پێی نووسینی رۆژنامەی دی مۆرگن ی بەلژیک ، ئەم داعشیە تاوانبارە بە کوشتنی زیاتر لە 100 کەس لە رەققە لە کاتی داگیرکردنی ئەم شارە بە دەستی داعش .
لە میانی داگیرکرانی چوار ساڵەی شاری رەققە لە باکووری سوریا ، زیانێکی قورس گەیشتە ئەم شارە و ژمارێکی زۆر لە دانشتوانی بە دەستی داعش کوژران یان رفێنران .
داعش چوار ساڵ ئەم شارەی وەک پێتەختی خۆی راگەیاندبوو تا ئەوەی کە ساڵی 2017 لە ژێر رکێفی ئەم ریکخراوە تیرۆریستیە رزگار بوو .