سەرنخون کرانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سەر ئاسمانی دیمەشق
ئهیلوول 20, 2019 13:23 Asia/Tehran
ژیدەرە سوورییەکان رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی باشووری ڕۆژاوای دیمەشقی پێتەختی سووریا لە لایەن سیستەمی بەرگریی مووشەکیی سوپای سووریا خراوەتە خوارەوە.
کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا شەوی ڕابردوو رایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لە سەر ئاسمانی ناوچەی "عەقرەبا" لە دەڤەری دیمەشق پێکاوە.
ژێدەرە هەواڵییەکان پێشتر باسی ئەوەیان کردبوو کە دەنگی چەن تەقینەوەیەکیان لە "جرمانا"ی هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشق بیستووە.
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا دوو هەفتە لەمەوبەریش سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خستە خوراەوە کە بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریای لە ناوچەی "سهل الغاب"ی پارێزگای حەماه دابوویە بەر پەلامار.