ئه‌یلوول 25, 2019 09:46 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بوو بەمایەی سەرکەوتنی کۆمیتەی تاووتوێی یاسای بنەڕەتیی سوریا

سەرۆک کۆماری سوریا وتی: هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو سوریا ، بوو بەهۆی کردەوەی سەرکەوتووانەی کۆمیتەی تاووتوێی دەستوری ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "عەلی ئەسغەر خاجی" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە دەمشق وتی: حکومەتی سوریاو بەرهەڵستکاران لەسەر ڕەشنووسی یەکجاریی کۆمیتەی تاوتووێی دەستوری ئەو وڵاتە ڕێککەوتوون.

بەشار ئەسەد بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکاو رۆژاوا بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان لە سوریا، شکستیان هێناوە، وتی: ئەوەی وا ئێستا لەسوریا ڕوو دەدا، جۆرێک کایەی درێژخایەنە.

"گییەر پدرسۆن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سوریاش باسی ڕاگەیێندرانی ڕەزامەندیی و ڕێککەوتن لەسەر پێکهاتنی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتیی سوریا لەداهاتووی نزیکی کرد.

بڕیاری پێکهاتنی کۆمیتە بۆ ئامادەکرانی یاسای بنەڕەتیی نوێی سوریا یەکەمجار لە کۆتایی ژانڤییەی ٢٠١٨ لە دانوستانی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەشاری سوچیی ڕووسیا هاتەئاراوە.

 

سەرپەیڤ