بەڕێکرانی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ستانی "دەیرۆزور"
سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە بەڕێکرانیی هێزەکانی سوپای سوریا هاوڕێ لەگەڵ کەرەستەکانی سەربازی بۆ ستانی"دەیرۆزور"،ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ،باسیان کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، هێزەکان و کەرەستەکانی سەربازی سوپای سوریا بۆ بەشداریی لە مەشقی جەنگی هاوبەشی نێوان ئێران،ڕووسیا و سوریا لە رۆژئاوای ستانی "دەیروزور" بەڕێکراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی دەنگ وباس ئەم مەشقی جەنگییە بۆ یەکم جارە کەلە لایەن هێزەکانی ئێران،سوریا و ڕووسیا لە رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوە دەچێت و تاچەند ڕۆژیش درێژەی دەبێ. بە پێی نووسراوەی رۆژنامەی ئەلوەتەن، ئەم مەشقی جەنگییە دەتوانێ پەیامێک لە لایەن دیمەشق وهاوپەیمانەکانیی بۆ ئەمریکای داگیر کار و چەکدارانی کوردی جیاییخوازبێت لەمەر ئەمەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی فۆرات،وەکوو ڕابردوو نامێنێتەوە.
زۆرتری ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن چەکدارە کوردەکان ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا داگیر کراوە؛ ئەمریکا پشتیوانی لەم هێزانە دەکات و بڕێجاریش لەگەڵ ڕەشەکوژەکانی داعش بە ڕێککەوتن گەییشتوون. دەوڵەتی سوریا بەجاران ڕایگەیاندووە،ئەم ناوچەگەلە هەروە ک ناوچەکانی دیکە کەلە ترۆریستان وەریانگرتۆتەوە،ئازاد دەکاتەوە.
خەلکی ناوچەکانی بن دەستەڵاتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بەبەڕێوە بردنی خۆپیشاندان خوازیاری دەرکردنی سەربازییە ترۆریستیەکانی ئەمریکا و چەکدارانی کورد و گەڕانەوەی سوپای سوریان بۆ ئەم ناوچەگەلە.