تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 17:03 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سووریا بە تورکیا: بەزاندنی سنوور بە واتای کۆتایی پێ ھاتنی ڕۆڵی تورکیا لە ئیدلەبە

دیمەشق وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە « ڕژێمی ئەردوغان تەماحی پاوانخوازی ھەڵیگرتووە»، وشداریی دا کە بەزاندنی سنوورو پێشێلکردنی خاکی سووریا، ئانکارا دەباتە ڕیزی تاقمە تیرۆریستییەکانەوەو زەبرێکی قورس لە ڕەوتی دانوستانە سیاسییەکانی ئاستانە دەوەشێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سووریا ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی تورکیاو ڕاگەیاندنی ھەگەری ھێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتەی ئیدانە کردو وشداریی دایە ئانکارا کە ھەموو کەرەستەو تواناییەک بۆ بەرپەرچئانەوەی تورکیا بەکار دێنێ.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سووریا بە توندی وتە پڕوپوچەکان و ئامانجە گڵاوو دوژمنکارانەکانی ڕژێمی تورکیا و مۆڵ درانی ھێزی سەربازی لە سنوورەکانی خۆی بە توندی ئیدانە دەکات.

«سانا» ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا ش وای بڵاو کردووەتەوە کە مۆڵ درانی ھێزەکانی تورکیا لە سنوورەکانی سووریا،« پێشێلکرانی ئاشکرای مافی نێونەتەوەیی و ئەو بڕیارنامانەی ئەنجومەنی ئاسایشتە کە جەخت لە سەر ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی سووریا دەکەن.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی سەروەری و دەستەڵاتی سووریا و ھەروەھا لێبڕان بۆ بەرپەرچ دانەوەی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بە ھەموو کەرەستەو توانایەکی ڕەوا، لە سەر ئامادە بوونی بۆ لەکۆش گرتنی ھەڵخەڵەتاوان پێ دادەگرێت.

ئەم سەرچاوە سوورییە ھەروەھا وشداریشی دایە تورکیا کە ئەگەر بێتو ڕژێمی ئەردوغان پێداگر بێت لە سەر ئەو دەست درێژکارییەی، دیارە خۆی دەباتە ڕیزی تیرۆریستان و تاقمە چەکدارەکانەوەو ئەوسا جێ و شوێنی خۆی وەک دەستەبەرێکی ڕێککەوتنەکەی ڕەوتی سیاسیی ئاستانە لە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریای لە کیس دەچێت.

دانوستانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا کە لە شاری ئاستانە «نوور سوڵتان»ی ئێستا بەرپاکراوە داگری کۆمەڵێک ڕێککەوتنە لە بارەی ڕەوشتی ئیدلەب و ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕاپەڕاندنی ئەو ڕێککەوتنەیان دەستەبەر کردووە.