تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 19:25 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی بەتەواوەتی سوپای سووریا بەسەر شاری منبەج

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لەشاری منبەج لەنزیک سنوری سوریا لەگەڵ تورکیا بەتەواوەتی جێگیر دەکرێن.

هەواڵدەریی سوریا(سانا) ڕایگەیاند، سوپای سوریا لەئاراستەی ئەرک وبەرپرسایەتی خۆی لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە نیشتمان و بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکاران لە شاری منبەج جێگیر کراوە.

"مایلس کاگینس" وتەبێژی هاوپەیمانیی ژێرفەرمانی ئەمریکا لەسوریاش ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەو هاوپەیمانییە، شاری منبەج لەباکوری سوریایان جێهێشتووە.

هێرشی بەربڵاوی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارشەممەی ڕابردوو(٩ی ئۆکتۆبر) ـەوە بە فەرمانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو بەبیانووی بەرەنگاربونوەوەی شەڕڤانان دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ