هێرشەکانی تورکیا کوژرانی (218) ھاووڵاتی و بریندار بوونی (635) کەسی لێکەوتوەتەوە
دەستەی تەندروستی باکوری سوریا ئاشکرای کرد؛ بەهۆی هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیاوە، تائێستا (218) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و (635) کەسیش بریندار بوونە.
بە پێ ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریا بڵاوی کردەوە؛ لە سەرەتای هێرش و پەلامار و بۆردومانە هەڕەمەکیەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە زۆرینەیان ناوچەکانی نیشتەجێ بونی هاوڵاتیانی کردوەتە ئامانج (218) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و (635) کەسیش برینداربوونە، لەناو قوربانییەکاندا (35) منداڵیش دەبیندرێن .
دەستەی تەندروستی داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی بوەستێنن بۆ ئەوەی بریندارەکان رزگار بکەن و تەرمەکان دەربهێننەوە.
ئاشکراسی کردوە؛ سەرەڕای ئەوەش تورکیا بە بەردەوامیی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بۆردومان دەکات و مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و برینداران و تیمی تەندروستی و پزیشکیی دروست کردووە.